ئەمڕۆ
پێنچ شەممە ٢٤ی شوبات بریکاری وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە، پێوەری
زیرەک زیاد دەکرێت و دەبێتە ٤٠ ئەمپێر.
کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبا و سەرپەرشتیاری پرۆژەی
پێوەری زیرەک ئاشکرایکرد " لە سەرەتای مانگی ئادارەوە، پێوەری زیرەکی کارەبا
دەکرێتە ٤٠ ئەمپێر".
وتیشی " لە
سەرەتای زستان، بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا، بە مەبەستی دادپەروەری لە
پێدانی کارەبا بە هاووڵاتیان و پاراستنی محاویلەکان لە سوتان و پێشیگرتن بە
ئۆڤەرلۆد بوونی وێستگەکانی کارەبا، پێوەری زیرەک بۆ ٣٠ ئەمپێر کەم کرایەوە".