هه‌رچه‌نده له‌کۆبوونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ئه‌مرۆدا بڕیاردرا د. نه‌جمه‌دین که‌ریم پاشکشه بکات له خۆ کاندیدکردنی بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار، به‌ڵام ناوبراو ئاماده نییه پاشکه‌شه بکات.
سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیک له د. نه‌جمه‌دین که‌ریم پارێزگاری که‌رکوک به سپی میدیای راگه‌یاند " هه‌رچه‌نده ئه‌مرۆ له کۆبوونه‌وه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی به د. نه‌جمه‌دین وتراوه که پاشه‌کشه بکات له خۆ کاندیدکردنی بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار، به‌ڵام ئه‌مشه‌و ئه‌و دووباره‌ی کردۆته‌وه که ئاماده نییه پاشه‌کشه باکات".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که د .نه‌جمه‌دین که‌ریم گه‌ش بینه به‌وه‌ی که ئه‌و له هه‌ڵبژاردندا ده‌یباته‌وه‌و ده‌بێت به‌سه‌رۆک کۆمار.
به‌پێی زنیاریه‌کانی سپی د. نه‌جمه‌دین له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی یاساوه ( لیسته‌که‌ی ما‌لکیه‌وه ) پشتگیری ده‌کرێت بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته.