بایدن: لەگەڵ وڵاتانی (G7) سزای قورس بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنین

سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت" لەگەڵ وڵاتانی (G7) ڕێککەوتین کە سزای قورس بەسەر ڕووسیادا بسەپێنین". 

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا ئێوارەی ئەمڕۆ لە تویتێکدا ڕایگەیاند" ئەمرۆ لەگەڵ هاوتاکانم لە کۆمەڵەی (G7) لەبارەی پرسی ئۆکرانیا کۆبوومەوە، لە کۆبوونەوەکەدا هەماهەنگ بووین لەسەر ئەوەی کە سزای توند بەسەر ڕووسیادا بسەپێنین". 

سەرۆکی ئەمریکا ئەوەشی خستەڕوو، ئێمە لەگەڵ خەڵکی قارەمانی ئۆکرانیا دەوەستینەوە.


PM:10:01:24/02/2022