سوپای ئۆکرانیا دەربارەی هێرشەکەی روسیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" لە ماوەی سێ رۆژی هێرشی روسیا بۆ سەر وڵاتەکەیان سێ هەزار و (٥٠٠) سەربازی روسی کوژراون و(٢٠٠)سەربازی دیکەش بە دیل گیران".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" (١٤) فڕۆکەی جەنگی و هەشت هێلیکۆپتەر، (١٠) تانکی روسیاش لە بەرەکانی جەنگ تێکشکێندراون".
لای خۆشییەوە ڤۆلۆدمیر زلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا، داوا لە هاوڵاتییان و سەربازانی وڵاتەکەی دەکات، کە خۆیان ڕادەست نەکەن و بەرگری لە وڵاتەکەیان بکەن.
جهختیشیکردەوە، سەرپەرشتی پاراستن و بەرگریکردن لە کیێڤی پایتەخت دەکەین و تائێستاش شارەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە.
هەروەها ئاژانسەکانی جیهانیش باس لەوە دەکەن، دەنگی تۆپباران لە چەند ناوچەیەکی چڕ دەبیسترێت، بەڵام ئاڕاستەکانیان نەزانراوە، تائێستاش شەڕ نەگەیشتووەتە سەنتەری کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا.