کارەبای سلێمانی هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد،  ئەم مانگە کۆتا رۆژە بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی هاوبەشانی کارەبا بە داشکاندنەوە، لەدوای ئەو بەروارەوە هاوڵاتیان ئەو مافەیان نامێنێت.

ئەمڕۆ شەممە  ٢٦ی شوبات، بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئاگاداری هاوبەشانی کارەبای سنوری پارێزگای سلێمانی دەکەینەوە کە لێخۆشبوون  لە ١٥٪ لە رێکەوتی ٢٨ی مانگ  کۆتایی دێت، هەر هاوبەشێک دەیەوێت سودمەند بێت پێویستە تا ئەو بەروارە سەردانی بنکەکان وەرگرتنی پارەی کارەبا بکەن.

ئەوەش هاتووە  دانیشتوانی شارەکانی نیشتوجێبوون، بەشێک لەوانیش پسوڵەی کارەبایان بۆ چوەتەوە و ئیدارەکانیان بەرپرسن لە دابەشکردنی بەسەر هاوبەشەکانیان، ئاگاداریان بکەوە کە پسوڵەکانتان پێبدەن بۆ ئەوەی سودمەند بن لە لێخۆشبوونی ٪١٥.

ئەمەش لەکاتێکدایە، نزیکەی شەش مانگ دەبێت، وەزارەتی کارەبا داشکاندنی ٪١٥ی  بۆ قەرزی هاوبەشانی کارەبا کردووە.

 



PM:06:40:26/02/2022