داود ئۆغڵۆ: ئێمە موسڵ و کەرکوکمان لەدەست نەداوە

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەحمەد داود ئۆغلۆ دەلێت" با باش بزانن ئێمە موسڵ و کەرکوکمان لەدەست نەداوە". 
ئەحمەد داود ئۆغڵوو نهێنییەکی بارزانی باوک لەزاری مەسعود بارزانییەوە ئاشکرا دەکات و دەڵێت"سەرۆکی ھەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی لەکاتی سەردانی بۆ تورکیا ئاماژەی بەوەکرد کە کورد تەنیا لەگەڵ تورکیادا دەتوانێ پلان بۆ داھاتووی دابنێ. باوکم ساڵانی ١٩٦٠ نامەی ئاراستەی وڵاتانی جیھان کرد، تەنیا تورکیا نامەکەی نەکردۆتەوە و گەڕاندوویەتەوە."
ئاژانسی ئەنازۆڵ لە زاری ئۆغڵوەوە دەلێت "ئەوانەی ئێستا داوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌باره‌ی موسڵ و کەرکوک لە ئێمە دەكه‌ن، با ئەوە لە بیر نەکەن کە ئێمە موسڵ و کەرکوکمان لەدەست نەدا و لە بەرامبەر رووداوەکانی موسڵ و کەرکوک بێدەنگ نەبووینە، عێراقیش بەشێکە لە ئەڵقەی دۆستایەتی ئێمە، کاتێک وڵاتێکی دەراوسێت نامەیەکێت بۆ دەنێرێ و تۆ بەبێ ئەوەی نامەکە بخوێنییەوە دەیگەڕێنیتەوە و یەکێک لە پاڵێوراوانی سەرکۆماری دەڵێ با خۆمان تێکەڵی کاروباری وڵاتانی عەرەبی نەکەین، ئەو رێگا ھەر ئەو رێگایەیە."



PM:12:30:21/07/2014