بەهۆی تەزووی کارەباوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت" بەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەک لە شاری کەلار بەهۆی تەزووی کارەباوە گیانی لەدەستدا". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هاوڵاتییەکی شاری کەلار کە دانیشتووی گەڕەکی راپەڕینی ئەو شارەیە بەهۆی بەرکەوتنی بە تەزووی کارەبا گیانی لەدەستدا.

ئەوەشی خستەڕوو، هاوڵاتییەکە پاش ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانەی شەهید هەژار لە کەلار گیانی لەدستداوە، لە ئێستاشدا بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کراوە.


PM:02:50:27/02/2022