بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە: سەرجەم بۆنەو ئاهەنگەکانی مانگی سێ خرایە یەک ڕۆژ

پەروەردە بڕیاری لە بارەی بۆنەو ئاهەنگ و چالاکییەکانی مانگی ئاداری قوتابخانەکان دەرکردو سەرجەم بۆنەکانی خستە یەک ڕۆژ.

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی شوبات، بەپێی نووسراوێكی بەرێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوا كە واژووی بەكر محەمەدی لەسەر ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئاگاداری سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن دەكەین سەرجەم بۆنە و یادەكانی مانگی ئادار دەخرێتە ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ١٧ی ئادار  بۆیە دەتوانن كار و چالاكیی و مەراسیمەكانتان لەو ڕۆژەدا ئەنجام بدەن.

دوای ئەوەی بەهۆی شەپۆلە بەفر بارینەکەی ماوەی ڕابردوو لە سەرجەم  ناوەندەکانی خوێندن هەفتەیەک کرایە پشوو هەر بۆیە بڕیاردرا، هەفتەیەك لە پشووی بەهاری ناوەندەكانی خوێندن كەم بکرێتەوە.

نوسراوەکەی بەڕێوە بەرایەتی پەروەردە بەمشێوەیەی لای خوارەوە هاتووە :





PM:01:56:28/02/2022