دادگای فیدڕاڵی: دووباره‌كردنه‌وه‌ی ده‌رگای كاندیدكردن بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار ناده‌ستورییە

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ڕایدەگەیەنێت" دووبارە کردنەوەی دەرگای خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق نادەستوورییە". 

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی عێراق لەسەر سكاڵایه‌ک، كه‌ له‌لایه‌ن باسم خه‌ششان په‌رله‌مانتارى سه‌ربه‌خۆى عێراق، پێشكه‌ش كرابوو، دووبارە کۆبویەوە و بڕیاریدا كە دووبارە کردنەوەی خۆپاڵاوتن لە لایەن دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە نا دەستورییە.
 
دادگای باڵای فیدڕالی ڕاشیگەیاندووە" پەرلەمان دەتوانێت ئەو بڕیارە بدات نەک سەرۆکایەتی پەرلەمان".


PM:02:09:01/03/2022