سەرۆكی ئۆكرانیا داوایەكی بەپەلە لە بایدن دەكات


ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا داوای لە جۆبایدن، سەرۆكی ئەمریكا كردووە "بە زوویی دەستدرێژیی روسیا" بۆ سەر خاكەكەیان بوەستێنن.
 
بەپێی راگەیەنراوی كۆشكی سپی ئەمەریكا رایگەیاندووە، جۆبایدن، سەرۆكی وڵاتەكەیان و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا بۆ ماوی نزیكەی 30 خولەك قسەیان كردووە و زیلینسكی بە بایدنی راگەیاندووە "گرنگە دەستدرێژیی روسیا بۆ سەر وڵاتەكەی بە زوویی بوەستێندرێت".
 
سەرۆكی ئۆكرانیا ئاماژەی بەوەكردووە "سەركردایەتی ئەمریكا لە سزاكانی دژ بە رووسیا و هاوكاریی سەربازی بۆ ئۆكرانیاش تاوتوێكران".
 



PM:11:01:01/03/2022