وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڕیاری دا
بە هەموو شێوەیەک ڕاوکردنی ماسی بە هەموو جۆرەکانییەوە بۆ ماوەیەکی دیاری کراو
قەدەغەبکرێت.
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دوێنێ
سێشەممە، لە نوسراوێکدا بڕیاری دا لەسەر قەدەغەکردنی ڕاوە
ماسی لە گشت پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و لە ڕێکەوتی ٥ی ئاداری ٢٠٢٢ تا ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ و بە هەموو شێوازەکانی ڕاوکردن.
ئەمەش لە کاتێکدایە ساڵانە لە هەرێمی کوردستان
لەم کاتەدا قەدەغەی ڕاوەماسی ڕادەگەیەندرێت، بەهۆی پاراستنی و مانەوەی جۆری ماسییەکان و زاوزێکردن و زۆر بوونی سامانی ماسی لە هەرێمەکەدا.