تووشبووانی كۆرۆنا روو لەكەمبوون دەكەن


لە هەرێمی كوردستان ئامارەكانی تووشبوونی كۆرۆنا روویان لە كەمبوون و چاكبووانیش روویان لە بەرزبوونەوە كردووە.

بەپێی ئاماری نوێی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 480 تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و 942 تووشبوو چاكبوونەوە و 3 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

ئەو ئامارە لە كاتێكدایە پێشتر د.هێرش حەیدەر، پزیشكی تایبەتی كۆرۆنا لە سلێمانی رایگەیاند، ئێستا تووشبووانی كۆرۆنا رووی لە كەمبوونەوە كردووە و نەخۆشخانەكان نەخۆشیان تێدا نەماوە.



PM:07:11:02/03/2022