لایەنە سیاسیەکانی ھەرێم لەسلێمانی کۆدەبنەوە

بڕیارە ئێوارەی ئەمرۆ لە شاری سلێمانی هەر یەك لە یەكێتی، گۆڕان، پارتی، یەكگرتو، كۆمەڵی ئیسلامی كۆببنەوە.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند: كۆبوونەوەكەی ئەمرۆ كە بڕیارە كاتژمێر 5ی ئێوارە لەسلێمانی بەڕێوەبچێت سەبارەت بە دروستکردنی یەک ھەڵوێستی کورد لە بەغدا و ھاوھەڵوێستیمان، لەگەڵ پرسی چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد لە بەغدا.

وتیشی: پێدەچێت سەبارەت بە پرسی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیەتی سلێمانی لەكۆبوونەوەكەی ئەمرۆدا قسەوباس بكرێت.



PM:04:20:21/07/2014