بایدن: هەموو بژاردەیەك بەرامبەر دۆسیەی نەوت و غازی روسیا كراوەن


جۆبایدن، سەرۆكی ئەمەریكا رایگەیاندووە، هەموو بژاردەیەكیان لەبەرامبەر دۆسیەی نەوت و غازی روسیا بە كراوەیی هێشتۆتەوە.

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا لە كۆنفراسێكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند "لەگەڵ ڤۆلۆدێمیر زێلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا لە پەیوەندی بەردەوامداین، تەنیا سەرۆكی ئۆكرانیاش دەسەڵاتی ئەوەی هەیە بڕیار بدات ئایا لە كیێڤ دەمێنێتەوە یاخود نا، هەموو بژاردەیەكیش بەرامبەر دۆسیەی نەوت و غازی روسیا كراوەن".

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند "ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوە لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ زێلینسكی، جەختی لەوە كردەوە، واشنتن لەبارەی دابینكردنی پاڵپشتی ئەمنی و مرۆیی لەبەرامبەر ئۆكرانیا پابەندە".

ماوەی شەش رۆژە سوپای روسیا هێرشكردۆتە سەر وڵاتی ئۆكرانیا، بەڵام هێزەكانی ئەو وڵاتە لە بەرگریكردن لە وڵاتەكەیان بەردەوامن.



PM:07:48:02/03/2022