سبەینێ خۆپیشاندان و بایكۆتی سەرتاسەری لە هەرێم بەڕێوەدەچێت

بڕیارە سبەینێ یەکشەممە بایكۆت و خۆپیساندانی مامۆستایانی ناڕازیی دەستپێبكات و هۆشداری بە حكومەتی هەرێم دەدەن. 

هەژماری (دەنگی مامۆستایان) لە فەیسبووك بڵاویكردەوە" سبەینێ یەکشەممە بایكۆتی سەرتاسەری دست پێدەكات، چونكە مامۆستایان چیتر بە گیرفانی بەتاڵ ناتوانن دەوام بكەن". 

لای خۆشییەوە مامۆستا عادل حسێن، كە یەكێك بوو لە ئەندامانی دەستەی سەرپەرشتیاری خۆپیشاندانەكان لە ساڵانی ڕابردوو لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاند" پێویستە هەموو چین توێژەكان، مامۆستایان، زانایانی ئاینی، فەرمانبەران، كاسبكاران بەیەكەوە و لە یەك بەروار بێنە سەر شەقام، تەنها دابنیشن، جوڵە بوەستێ تا دەبێتە بایكۆتی سەرتاسەری". 

ئەوەشی خستەڕوو، بایكۆت پێویسته دوا بڕیار بێت و گشتگیر بێت، هەمومان ستەم لێكراوین، هەنگاوی جدی و هاوبەش و سەرتاسەری و بەیەكەوە هەڵنەگرین، ڕۆژ دوای ڕۆژ ژیانمان، مووچەمان خراپتر دەبێ.


PM:12:35:05/03/2022