سەرۆکی شارەوانی
سلێمانی رایگەیاند، "کێشەی کەڵەکەبوونی خۆڵ و خاشاک لە بەشێک لە گەڕەکانی
سلێمانی بەهۆی سەرۆکایەتی شارەوانییەوە نییە، بەڵکو بەهۆی راگرتنی کاری
کۆمپانیاکانی پاککرەوە بووە" .
ئەمڕۆ ٤ی ئادار
شەممە، لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی لە راگەیەندراوێکیدا باسی لەوەکردووە
" دوای وەستاندنی کاری کۆمپانیاکانی پاککردنەوە، ئێمە وەک ئەرکی سەرشانی
خۆمان و تا تێپەڕبوونی ئەم بارەی بەسەر شارەکەماندا ھاتووە، ھاوشان لەگەڵ کارمەندە
ماندوونەناسەکانمان بە شانازییەوە بەشداربووین لە پاککردنەوەی ناوبازاڕ و شەقامە
سەرەکییەکان، هەروەها کاری کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک و خاوێن راگرتنی کوچە و کۆڵانی
شار ھیچ منەت نییە و ئەوەی شارەزای کارمان بێت شاھیدی ئەوەمان بۆ دەدات ".
سەرۆکی شارەوانی
سلێمانی داوای لە هاوڵاتییانیش کرد ھاوکاری تیمەکانی شارەوانی بن و ھەوڵی جددی
دراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتە.