سەركۆ گەڵاڵی: جۆمان بفرۆشتایە قەرزار نەدەبووین


پەرلەمانتارێكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت "ئەگەر جۆمان بفرۆشتایە قەرزار نەدەبووین، بۆیە داوا دەكەین مەلەفی نەوت و گرێبەستەكان بهێنرێنە پەرلەمان". 

سەركۆ گەڵاڵی، پەرلەمانتاری یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە "خەڵكی كوردستان ئێستا دەڵێت ئەگەر كا یان جۆمان بفرۆشتایە لەجیاتی نەوت ٣٣ ملیار قەرزدار نەدەبووین، داهاتی ئەم مانگەی نەوت یەك ترلیۆن و ٤٠٠ ملیار دینار بووە تا ئێستا موچەخۆران موچەی مانگی دوویان وەرنەگرتووە، بۆیە داوا دەكەین مەلەفی نەوت و گرێبەستەكان بهێنرێنە ئەم پەرلەمانەو روون بكرێنەوە".

ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای ئابوری هەرێم بۆ تاوتوێی دۆخی دارایی هەرێم كۆبووەوە، بەڵام تائێستا روون نییە كەی موچەی مانگی رابردوو دابەش دەكرێت.



PM:11:29:05/03/2022