لێدوانی یەكێتی مامۆستایان لەسەر بایكۆتی خوێندن

یەكێتی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت" دواكەوتنی مووچە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە ناهەقییە، بەڵام ئەگەر بابەتێكیش لە رابردوودا ئەزموون كرابێت، پێویست ناكات دووبارە بكرێتەوە".

سەبارەت بە بایكۆتكردنی ناوەندەكانی خوێندن بەهۆی دواكەوتنی مووچەوە، عەبدولواحید حاجی، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان بە (سپی) راگەیاند" رۆژی سێشەممە كۆبوونەوەی لیژنەی تەنفیزی بۆ دۆخی ئێستای مامۆستایان دەكەین، بەڵام لەم دۆخەدا بەهۆی ئەو پێشهاتانەی هاتوونەتە پێشەوە وە دەبێت بە وردی بیر لە دۆخەكە بكرێتەوە، ئەوەی حكومەت دەیكات ناهەقییە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد" مرۆڤ دەبێت بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بكات، بەڵام پێموانوایە بابەتێك لە رابردوودا ئەزموون كرابێت، پێویست ناكات دووبارە بكرێتەوە، بەڵكو دەبێت بیر لە رێگە چارەی دیكە بكرێتەوە".

تائێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی رابردووی دابەش نەكردووە، ئەمڕۆش بەشێك لە فەرمانگەكانی سلێمانی و دەوروبەری بایكۆتی دەوامیان راگەیاند.


AM:10:30:06/03/2022