وەزارەتی بازرگانی لەسەر ڕۆن و زەیت روونكردنەوە دەدات

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، "لە شاری سلێمانی بڕی پێویست ڕۆن و زەیت لەكۆگاكان هەیە و پێویست ناكات هاوڵاتییان لەو بارەیەوە نیگەران بن. "

ئەمڕۆ ٧ی ئادار دووشەممە، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "دوای بەدواداچونی لیژنەكانی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سلێمانی بۆ كۆگاكانی هەڵگرتنی ڕۆن و (زەیت) ڕۆنی شل لە شاری سلێمانی هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دڵنیا دەكاتەوە پێویست ناكات نیگەران بن و بڕی پێویست ڕۆن و (زەیت) ڕۆنی شل لەكۆگاكان هەیە". 

وەزارەت ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژانە لیژنەكان سەردانی بەردەوامیان هەیە بۆ سەرجەم كۆگاكان و بەدواداچوون كردن بۆ چاودێریكردنی رێژەی خۆراك لە كۆگاكاندا

لە دوێنێوە هاوڵاتیان بەشێوەیەكی بەربڵاو روویان لە بازاڕەكان كردووە بۆ كڕینی رۆن و زەیت.



PM:04:12:07/03/2022