لوقمان وەردی: مامەڵەی حكومەتی ھەرێم لە پرسی نەوتدا ھەراج و تاڵانكردنی داھاتی گەلە


جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت " لە ئێستادا حكومەتی ھەرێم رۆژانە زیاتر لە ٤٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی دەرەوە دەكات، بەڵام مامەڵەی حكومەتی ھەرێم لە پرسی نەوتدا ھەراج و تاڵانكردنی داھاتی گەلە".

لوقمان وەردی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە "لە ئێستادا حكومەتی ھەرێم رۆژانە زیاتر لە ٤٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی دەرەوە دەكات، ئەمرۆ نرخی نەوت گەیشتە  سەروو ١٣٠ دۆلار،  لەماوەی رابردووش لانیكەم  تێكرای  نرخی بەرمیلێك نەوت لەسەرووی ١٠٠ دۆلار بووە، سەرۆكی حكومەت خۆشی دەڵێت بۆ ھەر بەرمیلێك كەمتر لە ٤٠ دۆلارمان بۆ دەمێنێتەوە ؟!".

وەردی ئاماژەی بەوەكردووە "لەو دۆخە باشەی ئابوریدا ئەوەتا حكومەت بەناھەق و نارەوا بەپەنجا رۆژ جارێك مووچەی فەرمانبەرانی دابەش دەكات؟، بەڵام مامەڵەی حكومەتی ھەرێم لە پرسی نەوتدا ھەراج و تاڵانكردنی داھاتی گەلە، ئەنجامەكەشی برسیكردنی ھاولاتیان و گەرم كردنی خوان و گیرفانی ئەم و ئەوە".



PM:08:41:07/03/2022