بایدن بڕیارێكی گرنگی دژی روسیا راگەیاند


جۆبایدن، سەرۆكی ئەمریكا هاوردەكردنی نەوت و گازی روسیای بۆ وڵاتەكەی راگرت و پێیوایە ئەو هەنگاوەش كاریگەری گەورەی لەسەر ئابووریی روسیا دەبێت. 
 
جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا ئەمڕۆ لە وتارێكدا رایگەیاند "هەموو هاوردەیەكی نەوت و گاز و وزەی روسی قەدەغە دەكەین، ئەوە واتای ئەوەیە كە نەوتی روسیا چی دیكە لە بەندەرەكانی ئەمریكا قبوڵ ناكرێت و بەم جۆرەش خەڵكی ئەمریكا زەبرێكی دیكەی كوشندە لە پوتین دەدات". 
 
سەرۆكی ئەمریكا جەختیكردەوە، بڕیارەكەی بە هاوئاهەنگی و "راوێژی نزیك" لەگەڵ هاوپەیمانەكانی داوە.

ماوەی نزیكەی دوو هەفتەیە روسیا هێرشی كردۆتە سەر وڵاتی ئۆكرانیا و تائێستاش شەڕ لە نێوانیان بەردەوامە.



PM:08:15:08/03/2022