ژمارەیەک پەرلەمانتاری کوردستان لە نوسراوێکدا داوا دەکەن، کە کۆبوونەوەیەک لەبارەی گرانبوونی نرخی خۆراک ئەنجامبدرێت و هەریەک لە وەزیرانی دارایی و ئابووری و بازرگانیش تیایدا ئامادەبێت.
له نوسراوێكدا كه واژۆی (٤١) ئەندامی پهرلهمانی كوردستانی لهسهره و ئاڕاستهی سهرۆكایهتی پهرلهمانی كوردستان كراوه، تیایدا هاتووە" داواکارین پاڵپشت بە ماددەی (٦٦) بڕگەی یەکەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان دانیشتنێکی پەرلەمان بە ئامادەبوونی هەردوو وەزیری (بازرگانی و دارایی) ئەنجام بدرێت".
لە بەشێکی تری نوسراوەکەدا داواکراوە، لە دانیشتنەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بەرزبوونەوەی نرخی شتومەک و خۆراک لە بازاڕەکانی هەرێم بکرێت.
دەقی نوسراوەکە: