ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا دەکات و لە کۆڕبەندەکەدا (١٢) سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی وڵاتان بەشدار دەبن.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (ڕووداو)، ئەمڕۆ لەژێر ناونیشانی (داڕشتنەوەی دیپلۆماسی) دووەمین دیداری دیپلۆماسی ئەنتاڵیا بە سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەڕێوەدەچێت و ماوەی سێ رۆژ دەخایێنێت، لە دیدارەکەدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ (١٢) سەرۆک کۆمار و سەرۆک وەزیرانی وڵاتان بەشدار دەبن، کە بڕیارە سەرۆکی هەرێم چەندین کۆبوونەوە لە میانی دیدارەکەدا ئەنجام بدات.
ئەوەشی خستەڕوو، لە دیدارەکە هەژاری، ئاوارەبوون، گۆڕانی کەشوهەوا و هەڕەشەی گرووپە پەڕگیرەکان و چەند بابەتێکی دیکە و چەندین پانێڵی جیاوازیش بەڕێوەدەچن، هاوکات یەکەم رۆژی دیدارەکە بە وتاری رهجهب تهیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری توركیا و مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، دەستپێدەکات و دواتریش سێ پانێڵی جیاواز رێکدەخرێن.