بایدن هەڕەشەیەکی توند لە روسیا دەکات گەر چەکی کیمیاوی بەکاربهێنێت


سەرۆکی ئەمەریکا بایدن ئەمڕۆ هەینی هەڕەشەیەکی توند لە روسیا دەکات گەر چەکی کیمیاوی بەکاربهێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا جەخت دەکاتەوە کە شەڕی روسیا ناکەن، چونکە " جەنگی جیهانی سێهەم دروستدەبێت".

ئەمڕۆ هەینی بایدن لە کۆشکی سپی لە وتەیەکدا دەڵێت " ناچینە شەڕەوە دژی روسیا لە ئۆکرانیا".

ئەوە لە کاتێکدایە رۆژئاواییەکان مەترسی پەنابردنە بەر چەکی کیمیاویان هەیە لە شەڕی ئۆکرانیادا لەلایەن روسیاوە.

هەر ئەمشەو لە بارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیاویەوە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوەوە.



PM:10:34:11/03/2022