کازم ساهیر باری تەندروستی لە ئاهەنگێکدا تێکدەچێت

کازمی ساهیر ناسراوترین هونەرمەندی عێراقی و عەرەبی لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە کاتی سازدانی ئاهەنگێکدا لەسەر تەختەی شانۆ بارودۆخی تێکدەچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکی هونەرمەند کازم ساهیر بڵاوکراوەتەوە کە لەسەر تەختەی شانۆ لە کاتی پێشکەشكردنی کۆنسێرتەکەی دۆخی تەندروستی تێكدەچێت.

ئاهەنگەکە لە شاری هیوستن لە ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەمەریکا ئەنجامدراوە، ئەو هونەرمەندە بە هەوادارەکانی دەڵێت کە سەری گێژ دەخوات، دواتر لەسەر کورسییەك دادەنیشێت و کەمێك دەحەوێتەوە، دوای جێگیربوونی دۆخی تەندروستی، ئینجا بەردەوام دەبێت لەسەر پێشکەشكردنی ئاهەنگەکەی.

لە ئێستادا کازم ساهیر سەرقاڵی زنجیرە ئاهەنگێكە لە شارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان، ئاهەنگەکانی سەرەتا لە هیوستن دەست پێکردووە، دواتر دەچێتە لوس ئەنجلوس ئینجا شیکاگۆ، دواتر دیترۆیت واشنتۆن و نیوجێرسی، ئینجا دەچێتە کەنەدا دوو ئاهەنگ لە تۆرنتۆ و مۆنتریاڵ سازدەکات.


AM:12:19:13/03/2022