وەزارەتی دارایی هەرێم: دابەشكردنی مووچە لە پشووی نەورۆزیش بەردەوام دەبێت

وەزارەتی دارایی هەرێم کەمێک پێش ئێستا لەبارەی پرۆسەی دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆران لە ڕۆژانی پشووی جەژنی نەورۆزدا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت".

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە" به‌ پێویستی ده‌زانین سه‌رجه‌م مووچه‌خۆران دڵنیا بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ دابه‌شكردنی موچه‌ ته‌نانه‌ت له‌ رۆژانی پشووی نه‌ورۆزیش به‌رده‌وام ده‌بێت".

لە کۆتایی روونكردنەوەكەدا دارایی هەرێم جەختیشی کردەوە، کە خشته‌ی مووچه‌ له‌ پێگه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رۆژانه‌ بڵاوده‌كرێتەوە.


AM:10:45:14/03/2022