بەیانی ئەمڕۆ خۆپیشاندانی بەشێك لە شۆفێران و هاوڵاتییان دژی بەرزی نرخی بەنزین لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێم دەستیپێكرد.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، ئەمڕۆ دووشەممە دژی گران بوونی نرخی بەنزین لە شاری سلێمانی و ئیدارەی گەرمیان و کەلار خۆپیشاندانی شۆفێران و هاوڵاتییان دەستیپێکرد و رێگەی سەرەکی ناوشارەکانیان داخست و
داوای دابەزینی نرخی بەنزین دەكەن.
هەر ئەمڕۆ شۆفێرانی ئامبوڵانسەكانی فریاگوزاری شاری سلێمانی بەهۆی خەرجنەكردنی پارەی سوتەمەنی و تێچووی ئامبوڵانسەكانیانەوە مانگرتنیان ڕاگەیاند و گردبوونەوە.