راكان جبوری، لە بڕیارێكی پاشگەز بووە بۆ جەژنی نەورۆز لە كەركوك


راكان جبوری، پارێزگاری كەركوك بڕیارێكی نوێی لەبارەی یادكردنەوەی نەورۆز دەركرد، بەبێ دیاریكردنی هیچ ماوەیەك بۆ یادكردنەوەكە.  

لە نوسراوێكدا كە ئەمڕۆ دەرچووە، ڕاكان جبوری، پارێزگاری بە وەكالەتی كەركوك ڕایگەیاندووە، هاوڵاتیانی كەركوك لەهەر شوێن و كاتێكدا بیانەوێت دەتوانن بەئازادی یادی نەورۆز بكەنەوە.  

پێشتر ڕاكان جبوری ڕایگەیاندبوو "لە ڕۆژی 21-3، لە كاتژمێر 4:00 بۆ 7:00ی ئێوارە رێگە بە یادكردنەوەی نەورۆز دەدرێت، لە یادكردنەوەكەدا نابێت هیچ دروشمێكی نەتەوەیی بەكاربهێنرێت یاخود هەر كارێك كە دژی پێكەوەژیانی نەتەوە جیاوازەكانی كەركوك بێت."     



PM:08:51:15/03/2022