"سبەینێ نێچیرڤان بارزانی دەچێتە ئێران"


پێشكەشكارێكی دیاری عێراقی رایدەگەیەنێت "سبەینێ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی ئێران دەكات بۆ تاوتوێكردنی دوو پرس كە یەكێكیان هێرشە موشەكییەكەی هەولێرە".  

ئەحمەد مەلا تەلال، پێشكەشكاری دیاری عێراق لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندووە "سبەینێ نێچیرڤان بارزانی بۆ دوو مەبەست دەچێتە ئێران كە پێكهاتوون لە بارودۆخی ئەمنی و لێكەوتەی هێرشە موشەكییەكەی ئەم دواییە، پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار و شێوازی حكومەتی داهاتوو".  

بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممەی رابردوو 12 موشەك ئاڕاستەی شاری هەولێر كرا، دواتریش سوپای پاسداران بەرپرسیارێتی هێرشەكانی گرتە ئەستۆ و رایگەیاند "بنكەیەكی گرنگی ئیسرائیلیان كردە ئامانج".



PM:11:33:15/03/2022