سەرۆکی هەرێمی کوردستان له ساڵیادی (٣٤) ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" له‌م ياده‌دا داوا لە ده‌وڵه‌تى عێراق دەکەم وه‌ك ئه‌رك و پابه‌ندى ياسايي خۆى، خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان، ئه‌و قوربانييانه‌ى هێشتا له ژياندان و ژينگه‌ى هه‌ڵه‌بجه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه و چيتر پشتگوێ نه‌خرێن".
نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" ئه‌مڕۆ شازده‌ى ئازار، به‌وپه‌ڕى شكۆوه يادى زياتر له پێنج هه‌زار شههيدى هه‌ڵه‌بجه دهكهينهوه و سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گيانى پاكياندا داده‌نوێنين. ئه‌وان به‌ر لە (٣٤) ساڵ له يه‌كێك له سامناكترين تاوانه‌كانى مێژودا، بوونه قورباني ده‌ستى ڕ‌ژێمى ئه‌وساى عيراق كه به چه‌كى قه‌ده‌غه‌كراوى كيميايى، دڕندانه كۆمه‌ڵكوژ كران، هه‌زارانى ديكه‌ش بريندار و ده‌ربه‌ده‌ر بوون كه هه‌ر يه‌كێكيان چيرۆك و به‌سه‌رهاتێكى دڵته‌زێنى هه‌يە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، كاره‌ساتى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه، تاهه‌تايه سيمبولى ستهملێكراويى ميلله‌تێكى قوربانييه، كه ته‌نيا تاوانى ئه‌وه‌يه له‌سه‌ر خاكى ڕه‌سه‌نى خۆى و له‌ژێر ئاسمانى خۆي‌دا، داواى ژيان و ئازادى و دادپه‌روه‌رى ده‌كات. ميلله‌تێك كه ڕۆڵێكى گه‌وره‌ى له مێژو و شارستانيى ناوچه‌كه‌دا گێڕاوه و هه‌ميشه ده‌ستى دۆستايه‌تى و مرۆڤپهروهرى و ئاشتى و پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى بۆ هه‌موان درێژ كردوه.
لەبارەی خزمەتگوزارییەکانی هەڵەبجەش نێچيرڤان بارزانى دەڵێت" ده‌بێ له هه‌موو ڕويهكهوه زياتر خزمه‌تى هه‌ڵه‌بجه بكرێت و له‌م ياده‌دا داوا ده‌كه‌ين ده‌وڵه‌تى عيراق وه‌ك ئه‌رك و پابه‌ندی ياسايي خۆى، خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان، ئه‌و قوربانييانه‌ى هێشتا له ژياندان و ژينگه‌ى هه‌ڵه‌بجه قه‌ره‌بۆ بكاته‌وه و چيتر پشتگوێ نه‌خرێن، هه‌مو هه‌نگاوه‌كانى بهپارێزگابونى ته‌واو بكات، تا به‌و شێوه‌يه كه‌مێكيش بێت له خه‌ميان كه‌م بكاته‌وه".
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا سه‌رۆكى هه‌رێم داوا لە كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و جيهانى پێشكه‌وتوو دەکات، له هه‌وڵى به‌رده‌وامدا بن بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه نه‌درێت كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه له هيچ شوێنێكى ديكه‌ى سه‌رزه‌مين دوباره ببێته‌وه و چه‌كى كۆمه‌ڵكوژ و به‌رهه‌مهێنانى، يه‌كجارى و به ته‌واوى قه‌ده‌غه بكرێت و به هه‌موو شێوه‌يه‌ك ڕێگه له به‌كارهێنانى بگيرێت.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، باش‌ترين ياد و وه‌فادارى و ڕێز بۆ گيانى شههيدانى هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوى كوردستان، ئه‌وه‌يه هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان يه‌كڕيز و ته‌با بن و پێكه‌وه كار بكه‌ن تا ته‌واوى مافه ده‌ستورييه‌كانى گه‌لى كوردستان به‌ده‌ست بهێنين و فيدرالى و قه‌واره‌ى ده‌ستوری هه‌رێمى كوردستان بپارێزين، هه‌موو لايه‌كيش وانه له په‌نده‌كانى مێژوو ببينين و بۆ ئێستا و داهاتوويهكى باشتر، بيانكه‌ينه ڕێنيشانده‌ر.