لە پارێزگای هەولێریش سیستەمی تاك و جووت بۆ بەنزین دادەنرێت


وا بڕیارە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە سیستەمی تاك و جووت بۆ دابەشكردنی بەنزین بەسەر هاوڵاتیاندا پەیڕەو بكرێت. 

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بڕیاریان داوە ئۆتۆمبێلەكان بەپێی ژمارەكانیان بەنزین وەربگرن، واتە بەشێوەی تاك و جووت هەریەكەیان رۆژێكیان بۆ دابین دەكرێت، هەروەها شەش بەنزینخانەش تایبەت دەكرێن بۆ تەكسی و بەنزینخانەیەكیش بۆ پاسەكان.
 
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو بڕیارە بۆ مانگێك لە بەرواری 24ی ئازار تا 24ی نیسان كاری پێدەكرێت.




PM:07:07:16/03/2022