بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم پێشبینی دەکات کە پلەی گەرما زیاتر دابەزێت و، سلێمانی و دهۆک دەکەونە ژێر سفرەوە.
کەشناسی پێشبینی دەکات ، ئه‌مشه‌و ئاسمانی چوارشەممە هه‌رێمی کوردستان له زۆربەی ناوچه‌كان ساماڵ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ نزم بوونه‌وه‌ی زیاتری پله‌كانی گه‌رما به‌گشتی كه له‌ناوچه شاخاوویه‌كان و هه‌ردوو شاری سلێمانی و دهۆك بۆ ژیر سفر سیلیزی نزم ده‌بێته‌وه.
سێ رۆژە کەشێکی سەرما رووی لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کردووەو پلەکانی گەرما وەک چلەی زستان دابەزیووە، کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات تا ئێوارەی هەینی ئەو سەرمایە بەردەوام بێت.