شایستە داراییەکانی ئەم توێژە دابەشدەکرێت

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لەسەر خەرجکردنی شایستە داراییەکانی چاودێری تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم و دووەمی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠ - ٢٠٢١ دەرکرد.

بەپێی نووسراوێکی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاراستەی وەزارەتی پەروەردە کراوە و تێیدا رەزامەندی دراوە لەسەر خەرجکردنی بڕی چوار ملیار و ١٦٧ ملیۆن ٥٨٤ هەزار و ٢٠٠ دینار بۆ چاودێری تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم و دووەمی ساڵی خوێندنی ٢٠٢١- ٢٠٢٢.

خەرجکردنی ئەو پارەیە لە کاتێکدا کە حکومەتی هەرێم چەندان مانگە دواکەوتووە. 




PM:11:56:16/03/2022