بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شنگال رایدەگەیەنێت" بۆ پاراستنی گیانی ھاوڵاتییان و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە بڕیاردراوە لە کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو قەدەغەی ھاتوچۆ رابگەیەنرێت تا کاتژمێر شەشی بەیانی".
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شنگال لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بۆ پاراستنی گیانی ھاوڵاتییان و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە بڕیاردراوە لە کاتژمێر (١٢)ی ئەمشەو قەدەغەی ھاتوچۆ رابگەیەنرێت تا کاتژمێر شەشی بەیانی، پێویستە هاوڵاتییان پابەندی رێنماییەکان بن و تەنیا بۆ ھۆکاری تەندروستی و مرۆیی نەبێت لەو ماوەیەی قەدەغە راگەیەنراوە ھاتوچۆ نەکەن".
ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارەکە حاڵەتی مرۆیی و تەندروستی ناگرێتەوە، بەڵام ئەو کەسانەی بەبێ ھۆکار لەو ماوەیەدا لەدەرەوە بن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەبنەوە.
بەپێی زانیارییەکان، هۆکاری سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆی شەوانە لە شنگال بەهۆی تێكچوونی باری ئەمنی شارەكەیە.