"هێرشى موشەکى بۆ سەر هاوڵاتیانى سڤیل دەستدرێژییە بۆ سەر ژیان و ئەمنییەتى هاوڵاتیان"

نووسینگەى رێکخەرى راسپاردە نێودەوڵەتییەکان ڕایدەگەیەنێت" هێرشى موشەکى بۆ سەر هاوڵاتیانى سڤیل لە شارى هەولێر دەستدرێژییە بۆ سەر ژیان و ئەمنییەتى هاوڵاتیان". 

نووسینگەى رێکخەرى راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشە موشەکییەکانی سەر شاری هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەو هێرشە موشەکییەى کە کرایە سەر هاووڵاتیانی سڤیلی شاری هەولێر، دەستدرێژییە بۆ سەر ژیان و ئەمنییەتى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان و سەروەرى عێراق، هەروەها پێچەوانەى بڕیارى ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتی ژمارە (٥٩٨)ى ساڵى (١٩٨٧)ە تایبەت بە وەستاندنى شەڕ و ئاگربەست لە نێوان کۆمارى عێراق و کۆمارى ئیسلامى ئێران، لە هەمان کاتدا دەستدرێژییە بۆ سەر کاروبارى نێوخۆى وڵاتێکى خاوەن سەروەرى بەپێى بڕیارى کۆمەڵەى نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارە (١٠٣/٣٦) لە رێکەوتى ٩ کانونى یەکەمى ساڵى ١٩٨١". 

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە وڵاتان پابەندبوونى تەواویان هەبێت لە دەستوەرنەدان بە هەموو شێوازێک لە کاروبارى نێوخۆى وڵاتان، ئەمەش زامنى پاراستنی ئاسایش و سەلامەتى و جێبەجێکردنى پەیماننامەى نەتەوەیەکگرتووەکانە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە پشتبەستن بە پێوەرەکانى یاساى نێودەوڵەتى، ئەو هێرشە موشەکییە بۆ سەر شارى هەولێر و بە ئامانج گرتنى هاوڵاتیانى سڤیل، تاوانە و پێچەوانەى بنەما گشتییەکانە لە یاساى نێودەوڵەتى و سەرپێچییە لە ماددەکانى رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانى مافى مرۆڤ و پەیماننامەى نێودەوڵەتى تایبەت بە مافە مەدەنى و سیاسییەکان کە ئاماژە بە مافى ژیان و سەلامەتى جەستە و سەروماڵى هاوڵاتیان دەکات. هەروەها ماددەى شەشەم لە پەیڕەوى ناوخۆى ئەنجومەنى کۆمکاری وڵاتانى عەرەبى، ئەم جۆرە کردەوانە پێچەوانەى مافەکانى مرۆڤە و پێویستە لێپێچینەوە لەگەڵ ئەنجامدەرانی بکرێت و قەرەبوى ئەو زەرەر و زیانانەش بکەنەوە کە بەر سەر و ماڵى هاوڵاتیانى سڤیل گەیشتووە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی نووسینگەى رێکخەرى راسپاردە نێودەوڵەتییەکان:

هێرشى موشەکى بۆ سەر هاوڵاتیانى سڤیل لە شارى هەولێر دەستدرێژییە بۆ سەر ژیان و ئەمنییەتى هاوڵاتیان 

ئەو هێرشە موشەکییەى کە کرایە سەر هاووڵاتیانی سڤیلی  شاری هەولێر، دەستدرێژییە بۆ سەر ژیان و ئەمنییەتى هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان و سەروەرى عێراق، هەروەها پێچەوانەى بڕیارى ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتیى ژمارە (٥٩٨) ى ساڵى (١٩٨٧)ە تایبەت بە وەستاندنى شەڕ و ئاگربەست لە نێوان کۆمارى عێراق و کۆمارى ئیسلامى ئێران.

لە هەمان کاتدا دەستدرێژییە بۆ سەر کاروبارى نێوخۆى وڵاتێکى خاوەن سەروەرى بەپێى بڕیارى کۆمەڵەى نەتەوە یەکگرتووەکان ژمارە (١٠٣/٣٦) لە رێکەوتى ٩ کانونى یەکەمى ساڵى ١٩٨١. 

پێویستە وڵاتان پابەندبوونى تەواویان هەبێت لە دەستوەرنەدان بە هەموو شێوازێک لە کاروبارى نێوخۆى وڵاتان، ئەمەش زامنى پاراستنی ئاسایش و سەلامەتى و جێبەجێکردنى پەیماننامەى نەتەوەیەکگرتووەکانە.

بە پشتبەستن بە پێوەرەکانى یاساى نێودەوڵەتى، ئەو هێرشە موشەکییە بۆ سەر شارى هەولێر و بە ئامانج گرتنى هاوڵاتیانى سڤیل، تاوانە و پێچەوانەى بنەما گشتییەکانە لە یاساى نێودەوڵەتى و سەرپێچییە لە ماددەکانى رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکانى مافى مرۆڤ و پەیماننامەى نێودەوڵەتى تایبەت بە مافە مەدەنى و سیاسییەکان کە ئاماژە بە مافى ژیان و سەلامەتى جەستە و سەروماڵى هاوڵاتیان دەکات.

هەروەها ماددەى شەشەم لە پەیڕەوى ناوخۆى ئەنجومەنى کۆمکاری وڵاتانى عەرەبى، ئەم جۆرە کردەوانە پێچەوانەى مافەکانى مرۆڤە و پێویستە لێپێچینەوە لەگەڵ ئەنجامدەرانی بکرێت و قەرەبوى ئەو زەرەر و زیانانەش بکەنەوە کە بەر سەر و ماڵى هاوڵاتیانى سڤیل گەیشتووە.

پەیماننامەى نەتەوە یەکگرتووەکان دووپات دەکاتەوە بۆ یەکلایى کردنەوەى کێشە و ئاڵۆزییەکان لە نێوان وڵاتان و چارەسەرکردنیان، پێویستە پەنا ببرێتە بەر  رێگەى گفتوگۆکردن و لێکۆڵینەوە و نێوەندگیرى و گەڕانەوە بۆ یاسا و دادگا یان پەنابردن بۆ ئاژانس و رێکخراوە هەرێمایەتییەکان، یان هەر هۆکارێکى دیکە کە بە گونجاو دەبیندرێت.

بە پشتبەستن بەم یاسایانە پێویستە لەسەر ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى رێوشوێنى پێویست بگرێتەبەر بۆ رێگریکردن لە دووبارە بوونەوەى کارى دوژمنکارانە لەپێناو پاراستنى ئاسایش و سەلامەتى نێودەوڵەتى و نەهێشتنى هەڕەشەکردن لە ئاسایشى عێراق. ئەوەش لەبەرچاو بگیرێت کە نابێت دەستوەردان لە کاروبارى نێوخۆى عێراقدا بکرێت و دەبێت سەربەخۆیى و سەروەرى سیاسى و یەکپارچەیى نیشتیمانى و ئاسایشى بپارێزرێت.

لەلایەکى دیکە پەیماننامەى نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەشى یەکەم ماددەى یەکەم ئاماژە دەکات بە ئامانجەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان لە پاراستنى ئاشتى و ئاسایشى نێودەوڵەتى لە رێگەى ئاشتیانە، بۆ جێبەجێکردنى ئەم ئامانجەش پێویستە لەسەر نەتەوە یەکگرتووەکان رێوشوێنى هاوبەش بگرێتەبەر بۆ رێگرى کردن لە هۆکارەکانى هەڕەشەکردن بەپێى بنەماکانى دادوەرى و یاساى نێودەوڵەتى. 

هەروەک ماددەى دووەمیش ئاماژە بەوە دەکات کە نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە وڵاتان دەکات کێشەکانیان بە رێگەى ئاشتیانە چارەسەر بکەن و بە شێوەیەک کە ئاشتى و ئاسایش و دادپەروەرى نێودەوڵەتى رووبەڕووى هەڕەشە نەبێتەوە.

لەبەر ئەو هۆکارانە پێویستە لەسەر کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى سنورێک بۆ ئەو جۆرە دەستدرێژى و پێشێلکاریانە دابنێت بەرامبەر هاوڵاتیانی سڤیلى عێراقى.


PM:04:40:18/03/2022