حکومەتی هەرێم: لە ساڵی ڕابردوودا داهاتی گشتی باج گەیشتووەتە بەرزترین ئاست

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری ڕایدەگەیەنێت" لە ساڵی ڕابردوودا داهاتی گشتی باج (٧٩٦) ملیار دینار بووە". 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری سەر بە حكومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی ڕێكخستنەوەی باج لە هەرێمی كوردستان، داهاتی باج لە كابینەی نۆیەم گەیشتووەتە بەرزترین ئاست بەراورد بە سەرجەم كابینەكانی پێشتر.  

ئەوەشی خستەڕوو، لە ساڵی (٢٠٢١)دا داهاتی گشتی باج (٧٩٦) ملیار دینار بووە و گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.                                       
ئاماژەی بەوەشکردووە، باج زیاد نەكراوە، تەنها سیستمی وەرگرتنی باج ڕێكخراوەتەوە، بۆیە هاووڵاتیان بە پێدانی باج بەشداردەبن لە ئاوەدانکردنەوەی کوردستان. 


PM:06:16:18/03/2022