بۆ جەژنی نەورۆز، پۆلیسی سلێمانی كەوتنە ئامادەباشیی


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بۆ جەژنی نەورۆز سەرجەم هێزەكانیان كەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندوە، سەرجەم هێزەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەقەزاو ناحیەكانیشەوە بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەحاڵەتی ئامادەباشیدان بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و گەشتیاران.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكردووە "بۆیە داوا لەهاوڵاتیان دەكەین خۆیان بەدور بگرن لەكاری نایاسایی و هەڵگرتنی چەكی بێمۆڵەت و تەقەی خۆشی، چونكە هێزەكانمان لەسەرجەم شوێنەكان بڵاوەیان پێكراوەو هەر كەسێك سەرپێچی یاسا بكات دەستگیردەكرێت و لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ دەكرێت".




PM:03:01:19/03/2022