جۆنسن: ئەگەر پوتن لە ئۆكرانیا سەر بكەوێت، شوێنی دیكەش داگیر دەكات


سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ئاشكرای دەكات، ئەگەر پوتن لە ئۆكرانیا سەر بكەوێت، ناوەستێت و جۆرجیا و وڵاتانی بەڵتیگیش داگیر دەكات.

بۆریس جۆنسن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە وتاری كۆنگرەی پارتی پارێزگاران رایگەیاند "ئەگەر ڤلایدیمێر پوتن سەر بكەوێت لە سنوری ئۆكرانیاوە ناوەستێت، جۆرجیا و وڵاتانی بەڵتیگیش داگیر دەكات، لەندەن پاڵپشتی كیێڤ دەكات، هەر لە سەرەتاوە پێشنیاری سزای روسیای خستۆتە بەردەم وڵاتانی ئەوروپایی، بەتایبەت سزادانی پوتن".

هەروەها بێن واڵاس، وەزیری بەرگری بەریتانیا رایگەیاندووە، وڵاتەكەی  لە پاڵپشتیكردنی ئۆكرانیا بەردەوام دەبێت، بەتایبەت پێدانی چەك، بەریتانیا پاڵپشتی سەربازی بۆ كیێڤ ناردووە، بەردەوامیش دەبێت، بەتایبەت دابینكردنی سیستمی دژە مووشەك، چونكە هەموولا گەیشتنە ئەو بۆچوونە كە رووسیا مەترسیدارە.

ماوەی زیاتر لە 3 هەفتەیە روسیا هێرشیكردۆتە سەر وڵاتی ئۆكرانیا، بەڵام تائێستا نەیتوانیوە تەواوی ئەو وڵاتە كۆنتڕۆڵ بكات.



PM:06:46:19/03/2022