بەپەلە.پەرلەمانتارانی کورد بۆ یەکێتی: بایکۆتی کۆبوونەوەکە دەکەین

لەسەر مانەوەی یەکێتی نیشمانی کوردستان لەسەر دوو کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، پەرلەمانتارانی تری کورد بۆ یەکێتی "ئەگەر دوو کاندید بمێنێتەوە، دەنگتان پێنادەین و هۆڵێ پەرلەمان جێدەهێڵین".
تا دەرنگانێكی شەوی رابردوو لە بەغدا پەرلەمانتارانی لیستە کوردستانییەکان ( پارتی و گۆڕان و یەکگرتوو کۆمەڵ) لە گەڵ یەکێتی لە کۆبوونەوەدابوون، بۆ ئەوەی لەو دوو کاندیدەی هەیانە، د. بەرهەم سالح و د. فواد مەعسوم یەکێکیان پاشەکشە بکەن ت دەنگەکانی کورد دابەشنەبێت، بەڵام هەردوو کاندیدەکە سوورن لەسەر مانەوەیان لە کێبەرکێکەدا، هەر بۆیە پەرلەمانتارانی پارتی و گۆڕان و یەکرگرتوو کۆمەڵ ئینزاری یەکێتی دەکەن کە ئەگەر بەیانی لە دانیشتنی پەرلەماندا بە دوو کاندید بێنە ناو کۆبوونەوەی پەرلەمانەوە، "ئەوا ئێمە دەنگ بەکەسیان نادەین و بایکۆتی کۆبوونەوەکە دەکەین".
لەلایەکی ترەوە د. نەجمەدین کەریم ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیش سوورە لەسەر نەکشانەوەی لە خۆ کاندیدکردنی بۆ ئەو پۆستە، بەم پێێە یەکێتی سێ کاندیدی هەیە.
ئەمرۆ پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر سەرۆک کۆمار دەدەن، خوولی یەکەمی دەنگدان بە دوو لەسەر سێ دەنگی بەشداربووان دەبێت، خوولی دووەمی هەڵبژاردن بە زۆربەی رێژەیی دەبێت.
ژمارەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق ٣٢٨ ئەندامە.    



AM:09:07:23/07/2014