بەبۆنەی نەورۆزەوە، رۆژانە 10 هەزار گەشتیار دێنە هەولێر


بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە رۆژانە زیاتر لە 10 هەزار گەشتیار سەردانی سەنتەری شاری هەولێر و ناوچە گەشتیارییەكانی دەكەن.
 
نەریمان فازیل، وتەبێژ و بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری هەولێر رایگەیاندووە، بەهۆی نەمانی ئەو رێكارانەی لەسەر گەشتیاران هەبوو بۆ پێشگیری لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، هاتنی گەشتیار بۆ شاری هەولێر بە رێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە، لە رۆژانی نەورۆزیش بەهۆی راگەیاندنی دوو رۆژ وەكو پشووی فەرمی لەلایەن حكومەتی عێراق، بەردەوام خەڵكی ناوەڕاست و خوارووی عێراق روو لە پارێزگای هەولێر دەكەن.

ناوبراو وتی "پلانی ئێمەش ئەوەیە قەرەبووی ساڵانی رابردوو بكەینەوە كە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە زیانێكی زۆر بەر كەرتی گەشتیاری كەوت، بەتایبەت كە لە ساڵی 2020 بۆ ماوەی شەش مانگ كەرتی گەشتیاری داخرا، بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە رۆژانە زیاتر لە 10 هەزار گەشتیار دێنە هەولێر".



PM:03:05:21/03/2022