زانیاری نوێ لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازارەوە بڵاودەکرێتەوە

حکومەتی هەرێم کوردستان لە مەترسی درووستبوونی ناڕەزایی و خۆپیشاندان، کاردەکات لە سەرەتای مانگی نیسانەوە دەستبکات بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازار.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی هەرێمەوە بە " سپی " راگەیاند کە حکومەت لە ئێستاوە کار دەکات بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئازاری مووچەخۆرانی هەرێم. هۆکاری ئەم هەوڵەی حکومەتیش دەگەڕێتەوە بۆ مەترسی روودانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی خەڵک بەهۆی دوا کەوتنی مووچەوە.

ئەو هەوڵەی حکومەت لە کاتێکدایە کە سەرباری ئەوەی حکومەتی هەرێم، بەهۆی نەناردنی یان دواکەوتنی بڕی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغداوە بۆ هەرێم، چەند مانگێکە ناتوانێت مووچە لە کاتی خۆیدا دابەشبکات وەک بڕیاری داوە کە ٢٥ هەموو مانگێک ئەو کارە ئەنجام بدات، هەروەها نەبوونی پارەی نەختینە و دواکەوتنی ناردنی لە هەولێرەوە بۆ سلێمانی کێشەی زۆر گەورەی بۆ مووچەخۆران دروستکردووە، رۆژی شەممە لە بەردەم بانکێکدا لە سلێمانی دوو هاوڵاتی خانەنشین گیانیان لە دەستدا، ئەمەش ناڕەزایەتیەکی گەورەی لەناو خەڵکدا دروستکردووە.



AM:10:36:22/03/2022