"پارەی پێویست بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی سێ لەبەردەستە"

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان دوایین زانیاری لەسەر دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشکرا دەکات و ڕایدەگەیەنێت" پارەی پێویست لە بەردەستە و پێویستە (٢٥)ی مانگ دابەشكردنی مووچەی مووچەخۆران دەستپێبكاتەوە". 

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ڕایگەیاند" بۆ مووچە (٦٠٠) ملیۆن دۆلار پێویستە، مانگی پێشوو تێكڕای نرخی نەوتی برێنت (٩٦) دۆلار بووە، داهاتی نەوت دراوەتە وەزارەتی دارایی (٤٨٨) ملیۆن دۆلار بووە، بە هەمان پێوەری مانگی پێشوو ئەم مانگە داهاتی نەوت دەگاتە (٥٥٠) ملیۆن دۆلار". 

ئەوەشی خستەڕوو: لە داهاتی ناوخۆ تەنیا (٥٠) ملیۆن دۆلار پێویستە بۆ مووچە، ئیدارەی هەولێر (٢٨.٥) ملیۆن دۆلار و ئیدارەی سلێمانی (٢١.٥) ملیۆن دۆلار، بۆیە هیچ گرفتێك نیە مووچە دابەشنەكرێت و داهات زۆر زیاترە.


AM:09:39:23/03/2022