سەدر: رێبەر ئەحمەد و جەعفەر سەدر كاندیدی كۆمار و سەرۆك وەزیرانن


فراكسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، رێبەر ئەحمەد كاندیدی هاوپەیمانییەكەیانە بۆ سەرۆك كۆمار و جەعفەر سەدریش بۆ سەرۆك وەزیران.

حسێن عەزاری، سەرۆكی فراكسیۆنی سەدری لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند "ڕێبەر ئەحمەد كاندیدی ئێمە بە پۆستی سەرۆككۆمار و هەروەها محەمەد جەعفەر سەدر كاندیدمانە بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران."   

لێدوانەكەی عەزاری لە كاتێكدایە رەوتی سەدر و سوننەكان و پارتی هاوپەیمانی (رزگاری نیشتمانی)یان راگەیاندوە و گەورەترین كوتلەی پەرلەمانین، بڕیاریشە رۆژی شەممەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بكرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.





PM:07:44:23/03/2022