دادگای فیدراڵی داوایەكی لەبەرژەوەندی رێبەر ئەحمەد یەكلایی كردەوە


دادگای فیدراڵی سكاڵاكەی دژ بە رێبەر ئەحمەد، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوپەیمانی (رزگاریی نیشتمان) لەبارەی كاندیدكردنی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار رەتكردەوە و دەتوانێت خۆی كاندید بكات.  

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی سكاڵاكەی عالیە نوسەیفی، پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسای لەدژی كاندیدكردنی رێبەر ئەحمەد بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار رەتكردۆتەوە، دادگا جەختیكردۆتەوە كە رێبەر ئەحمەد دەتوانێت خۆی بۆ ئەو پۆستە كاندید بكات.

ئەو داوا یاساییەش لەسەر ئەو كاندیدە لە كاتێكدایە بڕیارە رۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار كۆببێتەوە.

شەوی رابردوو رەوتی سەدر و هاوپەیمانی سیادە و پارتی دیموكراتی كوردستان هاوپەیمانی (رزگاریی نیشتمان)یان راگەیاند كە دەیانەوێت وەك گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی عێراق خۆیان بناسێنن، هەروەها رێبەر ئەحمەد، كاندیدی پارتییش وەك كاندیدی هاوپەیمانییەكە بۆ سەرۆك كۆمار راگەیەنرا.





PM:12:47:24/03/2022