لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی زانکۆ و پەیماناگاکان لەسەرەتای هەفتەدا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی پاڵپشتی خوێندکاران.
وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە " لە ڕۆژی یەکشەممەوە و لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامدا، دابەشکردنی پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەستپێدەکات".
لەم ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ و ٢٠٢٢ دووەم جارە دوای خۆپیشاندانێکی بەرفراوانی خوێندکاران پاڵپشتی خوێندکاران دابەشدەکرێت، کە بۆ ناوشارەکان ٤٠ هەزار دینار و دەرەوەی شار ٦٠ هەزار دینارە.