بایدن هەڕەشەی سەربازی لە روسیا دەکات


جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا هەڕەشە لە روسیا دەکات کە ئەگەر کیمیاوی بەکاربهێنێت ئەوا رووبەڕووی دەبنەوە.
 
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کە کۆبوونەوەی لوتکەی رۆژئاوای لە پێناو هەماهەنگی زیاتر لە قەیرانی ئۆکرانیا لێ سازکرا، بایدنی سەرۆکی ئەمەریکا وتی " ئەگەر روسیا پەنابەرێتە بەر بەکارهێنانی چەکی کیماویی، ئەوا ئەمەریکا وەڵامی دەبێت پێ بەپێی ئەو بەکارهێنانەی روسیا".

هەروەها وتیشی" لە ٢٤ ی شوباتدا سەرۆکی چین، شی چین بینگم ئاگادارکردۆتەوە کە بەرپرسیارێتی هەر ئاکامێک  دەگرێتە ئەستۆ گەر پاڵپشتی روسیا لە جەنگی ئۆکرانیا بکات".

بایدن جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە پێویستە رووسیا لە وڵاتانی کۆمەڵەی ئابوری ٢٠ ی  دەربکرێت و، ئەمەش لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی ناتۆ ئەمڕۆ لە برۆکسل باس دەکات. 

هەروەها وتیشی " گەر وڵاتێکی وەک ئەندەنوسیا و وڵاتانی تر لەگەڵ ئەوەدا نین روسیا دەربکرێت، کە واتە با رێگا بە ئۆکرانیش بدەین بەشداری کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەکە بکات".

لەبارەی پەیوەندیە ناوخۆیەکانی هاوپەیمانی ناتۆوە، بایدن وتی" لەهەموو کاتێک زیاتر یەکگرتووین، بە پێچەوانەی پێشبینی پۆتینەوە".



PM:11:13:24/03/2022