مەسرور بارزانی بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی جیهانی وزە گەیشتە ئیمارات

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی جیهانی وزە کە لە شاری ئەبوزەبی بەڕێوە دەچێت، گەیشتە ئیمارات. 

ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بە سەردانێک گەیشتە میرنیشنی یەکگرتووی عەرەبی ( ئیمارات)، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی جیهانی وزە، کە ڕۆژانی (٢٧ و ٢٨)ی ئادار لە شاری ئەبوزەبی بەڕێوەدەچێت و چەندین بەرپرس و شارەزایانی بواری وزە بەشداری تێدا دەکەن و سەرۆکی حکومەتیش یەکێکە لە قسەکەرە سەرەکییەکانی کۆڕبەندەکە. 

دەشڵێت" بارزانی بەشداری لە لوتکەی جیهانی حکومەتەکان دەکات، کە ساڵانە بە بەشداری چەندین بەرپرس و کەسایەتی بەناوبانگی جیهانی لە شاری دوبەی دەکرێت، ئەمساڵ لوتکەکە لە ڕۆژانی (٢٩ و ٣٠)ی ئادار ئەنجام دەدرێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە سەرۆکی حکومەت جیا لە بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی جیهانی وزە و لوتکەی جیهانی حکومەتەکان، لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئیماراتیش کۆببێتەوە. 


AM:10:38:25/03/2022