بەپەلە:کاندیدەکانی یەکێتی لە بەغدا نەگەیشتنە ئەنجام

کاندیدەکانی یەکێتی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنە کوردستانییەکان نەگەیشتنە ئەنجام لەسەر هەڵیژاردنی کاندیدێک لەکۆی کاندیدە کوردەکان.
ئێستا کورد چاوی لەدواخستنی هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆک کۆمارە بۆ دانیشتنێکی تری پەرلەمان.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند سەرباری ئەو هەموو فشارەی ئەندام پەرلەمانی لیستە کوردستانییەکانی پەرلەمانی عێراق، بەلآم کاندیدەکانی یەکیتی سوورن لەسەر مانەوەیان و نەکشانەوەی ناویان.
مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتمانی کوردستان دوو کاندیدی مەکتەبی سیاسی ( بەرهەم ساڵح و فواد مەعسومی ) هەیە، جگە لە نەجمەدین کەریم کە ئەویش ئەندامی مەکتەبی سیاسییە و ناکشێتەوە لە خۆ کاندیدکردنی.
سەرباری هەموو ئەو فشارانە، سەلیم جبوری سەرۆکی پەرلەمان دوو کاتژمێر دانیشتنی پەرلەمانی دواخست وەک مۆڵەت دان بە یەكیتی و پەرلەمانتارانی کورد تا خۆیان یەکلایبکەنەوە، بەلآم هەر نەیان توانی و کەسیان خۆاین نەکشاندەوە.
ئێستا دانیشتنی پەرلەمان عێراق دەستیپێکردو خالێ هەڵبژاردنی سەرۆکیان دواخست.
 



PM:01:22:23/07/2014