مەسرور بارزانی: لە ئیمارات تاوتوێی وزە دەكەین


مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئامانجی سەردانەكەی بۆ وڵاتی ئیمارات تایبەت بە كەرتی وزە و گفتوگۆ سەبارەت بە پەرەسەندنە هەرێمییەكان.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تویتەری حۆی نووسیویەتی "خۆشحاڵم جارێكی دیكە سەردانی ئیمارات دەكەم بۆ تاوتوێكردنی هەلەكانی وەبەرهێنان لە بواری كەرتی وزەی كوردستان لەگەڵ وەبەرهێنەرانی ئیمارات، هەروەها گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەكە دەربارەی پەرەسەندنە هەرێمییەكانی ئەم دواییە".

كۆڕبەندی جیهانیی وزە لە رۆژانی 28 - 29ی ئادار لە شاری دوبەی بەڕێوەدەچێت و چەندین بەرپرس و شارەزایانی بواری وزە بەشداری تێدا دەكەن و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش، یەكێكە لە قسەكەرە سەرەكییەكانی كۆڕبەندەكە.



PM:03:34:25/03/2022