میدیای فەرمی پەرلەمان: ٢٠٢ ئەندام پەرلەمان ئامادەی دانیشتنی پەرلەمانن

راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بە فەرمی ئاشکرای کرد کە تەنها ٢٠٢ پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنی پەرلەمانن، بەمەش ١٨ پەرلەمانتاری کەمە بۆ زامنکردنی دوو لەسەر سێ پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق.

بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەبێت لە کۆی ٣٢٩ پەرلەمانتار ٢٠٠ پەرلەمانتار ئامادەی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بکەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار.

تا ئێستا ١٢٧ پەرلەمانتار ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوون.

هەرچی هاوپەیمانی رزگاری نیشتمان کە سەدر و بارزانی و حەلبوسی سەرۆکایەتی دەکەن لە هەوڵی تەواوکردنی ٢٢٠ پەرلەمانتارەکەدان، بە پێچەوانەشەوە چوارچێوەی هەماهەنگی لە هەوڵی ئەوەدان ئەو ژمارەیە نەگاتە ٢٢٠ پەرلەمانتار.



PM:02:48:26/03/2022